‌بەرشەلۆنە چارەنوسی یاریزانێکی یەکلاکردەوە

وێستگە سپۆرت-

بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند، هیچ کێشیەکیان لەگەڵ عوسمان دێمبڵی یاریزانی یانەکەیان نیەو مانەوەی ڕادەگەیەنن.

لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی کادینا سیری ئیسپانیا، سیگۆرا، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە دەڵێت: دێمبڵی یاریزانێکی بە توانایە، هیچ کێشەیەکی لە یانەکەدا نیە کە ئاماژە بە ڕۆیشتن بکات.

هەروەها وتیشی، لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە کۆبوونەوەیان کردووەو چارەنوسی یەکلابۆتەوە کە لە بەرشەلۆنە بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بە هەواڵێکی ڕۆژنامەی زە سەن کەگوایە لیڤەرپول نزیکە لە کڕینی دێمبڵی، سیگۆرا وتی: شتێکی لەو جۆرە نیە.




PM:12:16:16/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 3836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری