‌پاریس سانجێرمان سزای نه‌یماریدا

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی پاریس سانجێرمان، سزای نه‌یمار دا سیلڤای یاریزانی یانه‌كه‌یداو ٣٧٥ هه‌زار یۆرۆی لێ وه‌رده‌گرێت.

ڕادیۆی ئاڕ ئێم سی فه‌ڕه‌نسی بڵاویكرده‌وه‌، پاریس سانجێرمان بڕیاری ئه‌وه‌یداوه‌ كه‌ سزای دارایی نه‌یمار بدات، چونكه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هانده‌ران ڕه‌فتاری نابه‌جێی كردووه‌.

نه‌یمار دا سیلڤا له‌ هاوینی ساڵی ٢٠١٧ دا به‌بڕی ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ له‌ به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ چووه‌ پاریس سانجێرمان، چه‌ندین جاره‌ ناوی په‌یوه‌ستكراوه‌ به‌ ڕۆیشتن له‌و یانه‌یه‌، ڕیاڵ مه‌دریدش دیارترین یانه‌یه‌ كه‌ ئاماده‌ بووه‌ بۆ كڕینی.


PM:02:05:09/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 2308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌