‌مێسی به‌ده‌ست خۆیه‌تی

وێستگە سپۆرت-

لیۆنێل مێسی هێرشبه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌، به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی له‌ یارییه‌كه‌ی سیڤیلییه‌ توشیهات، نه‌یتوانیوه‌ به‌شداری چه‌ند یارییه‌كی یانه‌كه‌ی بكات، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ هه‌موو هه‌وڵێك بدات تاكوو به‌ زووی ده‌ست به‌یاریكردن بكاته‌وه‌.

مێسی له‌ دوا یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ ئینته‌رمیلان بانگكرا، به‌ڵام له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گبوو یاری نه‌كرد، هه‌ر بۆیه‌ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ یارییه‌كه‌ی ڕیاڵ بیتیس بگه‌ڕێته‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان پشوویان وه‌رگرتبوو دوای یارییه‌كه‌ی ئینته‌ر له‌ چامپیۆنس لیگ، به‌ڵام مێسی به‌ ته‌نیا ڕاهێنانی كرد، ده‌یه‌وێت به‌ جۆرێك بگه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ یارییه‌كه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریددا به‌ ته‌واوی ئاماده‌ بێت.

مێسی له‌ دوای پێكانه‌كه‌ی، بۆ یه‌كه‌م جار ڕۆژی پێنجشەممە ده‌ستی به‌ ڕاهێنان كرده‌وه‌، یاری داهاتووشیان به‌رامبه‌ر به‌ ڕیاڵ بیتیس ده‌بێت.

ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانیا بڵاویكرده‌وه‌، مێسی به‌ده‌ست خۆیه‌تی كه‌به‌شداری یارییه‌كه‌ی بیتیس بكات یاخود له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو تره‌وه‌ ده‌ست به‌ یاریكردن بكاته‌وه‌ كه‌ ڕووبه‌ڕوی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌بنه‌وه‌.


PM:01:30:09/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 1532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌