‌لەسەر ئەم وێنەیە، مۆرینۆ ڕوونکردنەوە دەدات

وێستگە سپۆرت-

جۆزێ مۆرینۆی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد ڕوونکردنەوە لەسەر جوڵەیەکی دەدات، کە هەندێک لە ڕۆژنامەکان خوێندنەوەی جۆراوجۆریان بۆ کردووە.

لە یارییەکەی یۆڤانتۆس و مانچستەر یونایتد، مۆرینۆ بە دەستی نیشانەی بۆ گوێی کرد بۆ هاندەرانی ئیتاڵیا، ئەوەش بووە هۆی توڕەیی ئەوان.

مۆرینۆ هەر لە سەرەتاوە لە یاریگای یۆڤانتۆس، ڕووبەڕوی هوتافی هاندەرانی یۆڤانتۆس بووەوە، بەڵام کە یارییەکە تەواو بوو، مۆرینۆ دەستی بۆ لای گوێی برد وەکوو لە ڤیدیۆکەی خوارەوەدا دیارە.

مۆرینۆ لەسەر ئەو کارەی کردی دەڵێت: ماوەی ٩٠ خولەک هاندەرانی یۆڤانتۆس ئیهانەیان بە ئێمە کرد، ئێمە هیچمان نەکرد، من تەنیا دەستم بۆ لای گوێم برد، چونکە دەمویست بە دەننگێکی بەرزتر گوێم لێیان بێت.




AM:08:58:08/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌