ڤیدیۆ؛ به‌رشه‌لۆنه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گرت
وێستگە سپۆرت-
له‌خولی یانه‌كانی ئیسپانیادا، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه سه‌ركه‌وتنی
به‌ده‌ستهێناو به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی سیڤیلییه‌یان برده‌وه.
له یارییه‌كانی گه‌ڕی نۆیه‌می خولی ئیسپانیا، به‌رشه‌لۆنه
له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی سیڤیلیای كرد.
له تایمی یه‌كه‌مداو له خوله‌كی ٢دا، كۆتینیۆ گۆڵی یه‌كه‌می
بۆ به‌رشه‌لۆنه كرد، دواتر له خوله‌كی ١٢ دا مێسی گۆڵی دووه‌می كرد.
له تایمی دوومه‌داو له خوله‌كی ٦٣ دا، لویس سوارز گۆڵی
سێیه‌می بۆ به‌رشه‌لۆنه كرد، دواتر له خوله‌كی ٧٩ دا، پابلۆ سارابیا گۆڵی یه‌كه‌می بۆ سیڤیلییه كرد، له خوله‌كی ٨٩شدا، ئیڤان ڕاكتیچ گۆڵی چواره‌می بۆ به‌رشه‌لۆنه كرد، لویس مۆریس له خوله‌كی ٩٢ دا گۆڵی دووه‌می بۆ سیڤیلییه كرد
له كۆتاییدا به‌رشه‌لۆنه توانی ٤-٢ یارییه‌كه بباته‌وه‌و ئێستا به كۆكردنه‌وه‌ی ١٨ خاڵ، له پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی خولی ئیسپانیادایه.
PM:11:42:20/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 3828
جار خوێنراوه‌ته‌وه