‌نەیمار وەڵامی دەنگ و باسەکان دەداتەوە

وێستگە سپۆرت-

نەیمار دا سیلڤای هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان، وەڵامی هەواڵی ئەو ڕۆژنامانە دەداتەوە کە باس لە ڕۆیشتنی لە ڕیاڵ مەدرید دەکەن.

نەیمار ڤیدیۆیەکی لە ئینستاگرامی خۆی داناوە کە باس لە هەواڵی هەندێک لە ڕۆژنامەکان دەکات کە باس لە ویستی ئەو بۆ ڕۆیشتن دەکەن و وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێت: ئەو هەواڵانە تەنیا ناڕاستن و دروستکران.

هەروەها وەڵامی ئەو ڕۆژنامانە دەداتەوە کە دەیانوت نەیمار بەم نزیکانە لە بەرشەلۆنە بووەو گەڕاوەتەوە بۆ فەڕەنسا، لە بەرامبەردا نەیمار دەڵێت: هیوادارم وەکوو سوپەرمان بوومایە، بەڵام کە ئەو نیم ناتوانیم بە خێرای بچمە دوو شوێن.

ئەم وتانەی نەیمار لە کاتێکدایە کە هەندێک لە ڕۆژنامەکان وایان بڵاوکردبووەوە، کە نەیمار حەزی بە پاریس سانجێرمان نیەو هیوای وایە کە بگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیا.


PM:09:00:20/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 8192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌