یانه‌ی برایه‌تی سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كانیانی له كوردستان وه‌ستاند
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی برایه‌تی سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كانیانی له كوردستان وه‌ستاند و سورن لەسەر ئەوەی كه ئه‌وان سته‌ملێكراون و داوای لێبوردن له هیچ لایه‌ك ناكه‌ن و چیتر به‌شداریی له هیچ چالاكییه‌ك له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی یەکێتی تۆپی پێی كوردستان و لێژنه‌ی ئۆڵمپی كوردستان ناكه‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 20 ئۆكتۆبه‌ری 2018، یانه‌ی برایه‌تی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامداو ئاشکرایانکرد: به كۆی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كانیان له كوردستان هه‌ڵپه‌سارد.
ئه‌م بڕیاره‌ی یانه‌ی برایه‌تی له كاتێكدایه كه بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان ده‌ستپێبكات.
PM:08:34:20/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 1736
جار خوێنراوه‌ته‌وه