‌پلانی بەرشەلۆنە بۆ یاریگاکەی ئاشکرابوو

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەوڵدەدات گۆڕانکاری بەرچاو لە یاریگای کامپ نودا باکت، بۆ ئەو مەبەستەش بڕە بودەیەکی داناوە بۆ گەورەکردنی شوینی دانیشتنی هاندەران.

یاریگای بەرشەلۆنە کە دەکەوێتە هەرێمی کەتەلۆنیاوە لە ئیسپانیا، لە ئێستادا جێگای ٩٩ هەزار هاندەر دەبێتەوە، پلانی بەرشەلۆنە وایە کە ئەو ژمارەیە بۆ ١٠٥ هەزار هاندەر زیاد بکات.

بەرشەلۆنە بە وێنەو ڤیدیۆ چۆنییەتی ئەنجامدانی کارەکانی بڵاوکردۆتەوە، هەروەها جگە لە گەورەکردنی شوینی دانیشتنی هاندەران، کاری بۆ سەقفی یاریگاکەش کردووە.

بەرشەلۆنە وای داناوە کە تێچووی ئەم پرۆژەیە دەگاتە ٣٦٠ ملیۆن یۆرۆ، واتە ٤١٤.٤٧ ملیۆن دۆلار.

دەستپێکی ئەم پرۆژەیە لە سآڵی ٢٠١٩ دا دەبێت، ماوەی ٣ ساڵ دەخایەنێت و لە کۆتاییەکانی ٢٠٢٣دا تەواو دەبێت.




PM:05:40:20/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 2576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌