‌دوای شکستەکە، بڕیار لەسەر چارەنوسی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید دەدەن

وێستگە سپۆرت-

لە خولی یانەکانی ئیسپانیادا، یانەی ڕیاڵ مەدرید دووچاری سێیەم شکستی ئەم وەرزە هات و ١-٢ بە یانەی لیڤانتی دۆڕاند.

لە دوای تەوابوونی یارییەکە، ڕۆژنامەکان ڕاستەوخۆ گومانیان خستە سەر مانەوەی جولیان لۆپێتگوی ڕاهێنەری یانەکە.

تۆڕی هەواڵی بی ئین سپۆرت بڵاویکردەوە، ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەشێکیان سورن لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی جولیان لۆپێتگوی ڕاهێنەر، چونکە دۆخی یانەکەبەرەو خراپبوون دەڕوات و لە پلەی پێنجەیەمدان.

بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید بە فەرمی بڕیاری یەکلاکرەوە لە بارەی ڕاهێنەرەکەیانەوە بدەن.


PM:05:27:20/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 2276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌