‌ڤیدیۆ؛ ڕیاڵ مەدرید شکستێکی نوێی توشهات

وێستگە سپۆرت-

لە خولی یانەکانی ئیسپانیادا، یانەی ڕیاڵ مەدرید شکستێکی نوێی توشهات و بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ، بە یانەی لیڤانتی دۆڕاند.

لە یارییەکانی گەڕی نۆیەمی خولی ئیسپانیا، ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی لیڤانتی کرد.

لە تایمی یەکەمداو لە خولەکی ٦ دا، خۆسێ لویس مۆرالیس گۆڵی یەکەمی بۆ لیڤانتی کرد، دواتر لە خولەکی ١٣ دا، ڕۆجەر سالڤادۆر گۆڵی دووەمی بۆ لیڤانتی کرد.

لە تایمی دووەمداو لە خولەکی ٧٢ دا، مارسیلۆ دا سیلڤا گۆڵی یەکەمی بۆ ریاڵ مەدرید کرد، یارییەکەش ١-٢ بە سودی لیڤانتی تەواوکرا.

ڕیاڵ مەدرید ئەوە سێیەم جارە لەم وەرزەدا دەدۆڕێت، ئێستا بە ١٤ اڵ لە پلەی پێنجەمدایە.





PM:05:13:20/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 1448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری