‌باشترینی مانگی ڕابردووی پریمەرلیگ دیاریکرا

وێستگە سپۆرت-

ئیدین هازاردی هێرشبەری یانەی چێڵسی، وەکوو باشترین یاریزانی مانگی ڕابردوو دیاریکرا.

یەکێتی تۆپی پێێ ئینگلتەرا باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی دیاریکردو لە تویتەر بڵاویکردەوە.

هازارد کە وەکوو باشترین یاریزانی مانگی ڕابردوو دیاریکراوە، توانیویەتی لەو مانگەدا ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و بەشداری لە ٤ یاریدا کردووەو خاوەنی ٥ گۆڵەو لە سەرەتای ئەم وەرزەوە تاکوو ئێستا خاوەنی ٧ گۆڵەو پێشەنگی ڕیزبەندی گۆڵکارانی گرتووە.

نونو سانتۆی ڕاهێنەری یانەی وۆڵڤەرهامپتۆنیش وەکوو باشترین ڕاهێنەر دیاریکراوە.




PM:03:38:12/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌