‌مۆدریج نیگەرانە

وێستگە سپۆرت-

لۆکا مۆدریجی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڕیاڵ مەدرید، نیگەرانە لەو دۆخەی کە لە ئێستادا لە یانەی ڕیاڵ مەدرید هەیە.

ڕۆژنامەی " لاگازیتا دیلۆ سپۆرت"ی ئیتاڵیا ئەوەی زانیوە کە مۆدریج بە کەسە نزیکەکانی وتووە، ئەوەی نیگەرانی دەکات ئەم دۆخەی ئێستای ڕیاڵ مەدریدو ئەنجامە خراپەکانییەتی.

مۆدریج کە بەباشترین یاریزانی جیهان لەلایەن فیفاوە دیاریکراوە، بە دوری نازانێت کە ڕۆیشتن بژاردەیەکی خراپ بێت لە گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا کە دەکەوێتە مانگی یەکەوە.

مۆدریج چەند جارێک ناوی پەیوەستبووە بە ڕۆیشتنەوە، ئینتەرمیلانیش ئەو یانەیە بووە کە زۆر هەوڵیداوە گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە کرواتییەدا بکات.


PM:03:19:12/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 1808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌