‌ڕیاڵ مەدرید لە بارەی ڕۆناڵدۆو خانمە ئەمریکییەکەوە وەڵام دەداتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕەتیدەکاتەوە ئەوان هیچ زانیارییەکیان لەسەر بابەتی رۆناڵدۆو دەستدرێژیکردنە سەر خانمێکی ئەمریکی هەبێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ڕۆژنامەی کوریۆ دی پرتوگالی، هەواڵێکی بڵآوکردەوەو لە هەواڵەکەیدا یانەی ریاڵ مەدریدی بەوە تۆمەتبارکرد کە ئەوانبوون دژی ڕۆناڵدۆ ئەم باسەیان جوڵاندۆتەوە بەوەی کە کریس لە ساڵی ٢٠٠٩ دا دەستدرێژی سێکسی کردبێتە سەر خانمێکی ئەمریکی لە لاس ڤێگاس.

ڕیاڵ مەدرید لە ڕاگەیاندراوێکیدا ئاشکرایکردووە، هیچ زانیارییەکیان لەسەر ئەو بابەتە نیەو داوای یاسایش لە دژی ئەو ڕۆژنامەیە دەگرنە بەر.


ڕۆناڵدۆ بەوە تۆمەتبارکراوە کە لە ساڵی ٢٠٠٩ دا لە هۆتێلێک لە لاس ڤێگاسی ئەمریکا، دەستدرێژی کردۆتە سەر خانمێکی ئەمریکی، بەڵام پارێزەرەکەی ڕۆناڵدۆ دەڵێت" سێکسی نێوانیان بە ڕەزامەندی هەردوولا بووە".



PM:05:28:11/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 4752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌