‌دورخرایــــــــەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئەنجامەکانیان وەکوو پێویست نیە، ڕاهێنەری ئێستایان دورخستۆتەوە.

لیۆناردۆ گاردیم کە ماوەی چوار ساڵ ڕاهێنەری مۆناکۆ بوو، بەهۆی ئەوەی کەئەنجامەکانیان لەم وەرزەدا زۆر خراپەو لە دوو پلە بەر لە کۆتاییدان، لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی دورخرایەوە.

لە دوای ئەوەی کە مۆناکۆی بەجێهێشت، گاردیم وتی، شانازی دەکەم کە لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا ڕاهێنەری یانەی مۆناکۆ بووم.

گاردیمی تەمەن ٤٤ ساڵ، لە ساڵی ٢٠١٤ بووە ڕاهێنەری مۆناکۆ لە ساڵی ٢٠١٧ نازناوی خولی فەڕەنسای بردەوە.




PM:04:26:11/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌