كاتی یارییه‌كه‌ی عێراق و ئه‌رجه‌نتین
وێستگە سپۆرت-
یه‌كێتی تۆپی پێی سعودییه، گۆڕانكاری له كاتی یارییه‌كانی
پاڵه‌وانێتی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌كات كه له مانگی داهاتوودا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پاڵه‌وانێتییه‌كه، سعودییه ڕێكی خستووه‌و عێراقیشی
بانگهێشتكردووه، كه هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی سعودییه، ئه‌رجه‌نتین، به‌ڕازیل،
عێراقی له خۆگرتووه.
به‌پێی گۆڕانكارییه نوێیه‌كه، یارییه‌كه‌ی عێراق به‌رامبه‌ر
به ئه‌رجه‌نتین له ڕۆژی ١١ی مانگی داهاتوودا ده‌بێت، یارییه‌كه‌ش له یاریگای ئه‌میر
فه‌یسه‌ڵ بن فه‌هد ده‌بێت له شاری ریاز.
هه‌روه‌ها به پێی میدیاكانی سعودییه، یارییه‌كه
كاتژمر ٧ی شه‌و ده‌ستپێده‌كات، یاری دووه‌می عێراقیش به‌رامبه‌ر به سعودییه ده‌بێت.
له ڕۆژی ١٢ی مانگی داهاتوودا، سعودییه به‌رامبه‌ر به
به‌ڕازیل یاری ده‌كات، یاریه‌كه له یاریگای شا سعود ده‌بێت.
PM:10:13:23/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2070
جار خوێنراوه‌ته‌وه