مێسی به‌مشوه‌یه به پێلێ ده‌گاته‌وه
وێستگە سپۆرت-
لیۆنێل مێسی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و كاپتنی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، هه‌رچه‌نده له ڕابردوودا چه‌ندین ریكۆردی شكاندووه، به‌ڵام به‌ڵام چاوه‌ڕوانده‌كرت له‌م وه‌رزه‌شدا به زیادكردنی ڕێژه‌ی گۆڵه‌كانی ژماره‌یه‌كی گرنگی بشكێنێت.
سایتی ئاسی ئیسپانیا بڵاویكرده‌وه، لیۆنێل مێسی پێویستی به 84 گۆڵی دیكه هه‌یه تا ببێته یه‌كه‌مین یاریزان له‌گه‌ڵ یه‌ك یانه زۆرترین گۆڵی له مێژوودا تۆمار كردووه.
لیۆنێل مێسی له ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه یاری بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌كات، له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌م تا ئێستا له 638 یاریدا 559 گۆڵی كردووه، له دوای پێلێی به‌رازیلی دووه‌م یاریزانه كه زۆرترین گۆڵی له‌گه‌ڵ یه‌ك یانه تۆمار كردووه، چونكه پێلێ ئه‌فسانه‌ی به‌رازیلی له 757 یاری 643 گۆڵی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سانتۆسی به‌ڕازیلی كردووه
PM:08:25:23/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1494
جار خوێنراوه‌ته‌وه