‌پرۆژەی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریگاکەی

وێستگە سپۆرت-

یانەی ریاڵ مەدرید کۆبوونەوەی فراوانی ئیدارەی یانەکەی ئەنجامدا، بە زۆرینەی دەنگ دەنگیاندا بۆ ئەوەی کە پرۆژەکەی پێرێزی سەرۆکی یانەکە قبوڵ بکەن بۆ فراوانکردنی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

لە پرۆژەکەدا هاتووە کە کارەکانی گەورەکردن و نۆژەندکردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆی دەوێت، بە جۆرێکە کە ٣٠٠ ملیۆنی بۆ کارەکانی یاریگایە، هەروەها ١٠٠ ملیۆنی بۆ تەکنەلۆجیای ناو یاریگاکەیە.

ڕیاڵ مەدرید هەرچەندە یاریگایەکی هەیە کە لە هەموو جیهاندا ناسراوە، بەڵام دەیەوێت بە جۆرێکی لێ بکات کە ڕکابەری باشترین یاریگاکانی جیهان بکات.






PM:05:07:23/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 861 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌