‌سبەیشەو باشترین یاریزان دیاریدەکرێت

وێستگە سپۆرت-

سبەی دووشەممە لە مەراسیمێکی تایبەتدا لەلەندەن، یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ، باشترین یاریزانی جیهان دەستنیشان دەکات.

سبەی شەو کاتژمێر 08:30 بە کاتی هەرێم،  فیفا خەڵاتی باشترینەکانی ئەمساڵ دابەش دەکات.

 فیفا لەو شەوەدا نۆ خەڵاتی جیاواز دابەش دەکات کە تایبەتن بە باشترینەکان، کە لە هەموویان گرنگتر خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانە بەناوی The Best.

کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی، لۆکا مۆدریچی یاریزانی ناوەڕاستی یانەی ڕیاڵ مەدریدو هەڵبژاردەی کرواتیا و محەمەد سەڵاحی هێرشبەری میسری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی سێ پڵێوراوی کۆتایی ئەم خەڵاتەن.

لەسەر ئاستی راهێنەرای پیاویش هەریەکە لە زینەدین زیدانی راهێنەری پێشووی  ریال مەدرید، دیدیێ دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا و زلاتکۆ دالیچی راهێنەری هەڵبژاردەی کەواتیا ڕکابەری لەسەر خەڵاتی باشترین راهێنەری ئەمساڵ دەکەن.

 لەسەر ئاستی گۆڵپارێزانیش هەریەکە لە تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی بەلجیکی، هۆگۆ لۆریسی گۆڵپارێزی فەڕەنسی و کاسپەر شمایکلی گۆڵپارێزی دانیمارک پاڵێوراوی بەدەستهێنانی خەڵاتەکەن.

بۆ خەڵاتی پوشکاشی تایبەت بە جوانترین گۆڵی جیهانیش 10 گۆڵی پاڵاوتووە، هەر دە گۆڵەکە رکابەری لەسەر خەڵاتی جوانترین گۆڵی جیهان دەکەن.


PM:04:46:23/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 1238 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری