بایرن میونخ داواكارییه‌كی له ناوبژیوان هه‌یه
وێستگە سپۆرت-
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یانه‌ی بایرن میونخ داوا له
ناوبژیوانی خولی ئه‌ڵمانیا ده‌كات، زیاتر وریا بن له یارییه‌كاندا، تاكوو پێكانی
یاریزانه‌كان كه‌مبێته‌وه.
كارل هاینز ڕۆمه‌نیگه،سه‌رۆكی یانه‌ی بایرن میونخ ڕایگه‌یاند،
پێویسته ناوبژیوان زیاتر كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن كه توندوتیژی له یارییه‌كاندا
كه‌م بكه‌نه‌وه، به شێوه‌یه‌ك بێت كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر یاریزانه‌كان هه‌بێت و
پێكانیان كه‌م بكاته‌وه.
له یاریه‌كانی ڕابردوودا، هه‌رییه‌ك له كۆرنتان
تۆلیسۆی به‌ڕازیلی و ڕافینیا دووچاری
پێكانی قورس بوون، ئه‌وه‌ش وایكرد سه‌رۆكی بایرن بێنێته ده‌نگ.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كینگسلی كۆمان، یاریزانی
فه‌ڕه‌نسی یانه‌ی بایرن میونخ، ئه‌ویش دووچاری پێكان بووه، به‌وه‌ش بایرن سێ
یاریزانی له‌ده‌ستداوه.
ڕۆمه‌نیگه ڕوو له ناوبژیوان ده‌كات و ده‌ڵێت: نابێت به‌م
جۆره به‌رده‌وام بێت، پێویسته ناوبژیوان كارێك بكات له یارییه‌كاندا كه پێكانی
یاریزان كه‌م بێته‌وه‌و سزای ئه‌و یاریزانانه بده‌ن كه توند‌و تیژی له یارییه‌كاندا
ده‌كه‌ن.
PM:07:41:18/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1600
جار خوێنراوه‌ته‌وه