‌لە زاری سەرۆکەوە..یۆڤانتۆس بۆ ڕۆناڵدۆی کڕی ؟

وێستگە سپۆرت-

سەرۆکی یانەی یۆڤانتۆس ڕەتیکردەوە تەنیا لەبەر لایەنی نازناو گرێبەستیان لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆدا کردبێت، بەڵکو لایەنێکی گرنگی دیکەیان لەبەرچاو بووە.

ئاندریا ئانێلی سه‌رۆكی یانه‌ی یوڤێنتۆس له‌ لێدوانێكدا ڕایگەیاند: مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌ گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ لایه‌نی بازرگانی بوو، چونكه‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ش له‌ ڕووی بارزگانییه‌وه‌ سوود به‌ خه‌زینه‌كه‌ی یانه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت.

سه‌رۆكی یوڤی گوتیشی: مه‌به‌ستێكی دیكه‌مان ئه‌وه‌ بوو كه‌ له‌ رێگه‌ی كریستیانۆوه‌ یوڤێنتۆس ببێته‌ یانه‌ی ژماره‌ یه‌ك له‌ جیهاندا، بۆیه‌ پلانمان بۆ ئه‌وه‌ دانا كه‌ باشترینه‌كانی جیهان بگوازیته‌وه‌، کە خاوەنی پێنج تۆپی ئاڵتونییە.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە ١٠٥ ملیۆن یۆرۆ لە ڕیاڵ مەدریدەوە چووە یۆڤانتۆس، ئەوەش دوای ٩ ساڵ یاریکردن بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید.

یەکەم لە ڕووی ڕاگەیاندنەوە:

یانەی یۆڤانتۆس سودمەندی گەورە دەبێت کە لەلایەن ڕۆژنامەکانەوە بەجۆرێک، چەند ئەوەندەی ئێستا ناوی دەهێنرێت، چونکە ئەستێرەیەکی وەکوو ڕۆناڵدۆ یاری بۆ دەکات کە ٥ جار بۆتە باشترین یاریزانی جیهان.

لە ڕووی هێزەوە:

یانەی یۆڤانتۆس هێزێکی یاریدەدەری زۆری بۆ هاتووە لە بۆ هێڵی پێشەوەی، چونکە ڕۆناڵدۆ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید خاوەنی ٤٥٠ گۆڵ بووە.

لەڕووی داراییەوە:

یانەی یۆڤانتۆس لە ڕوویەکی ترەوە کە سودمەند دەبێت، لە ڕووی داراییەوەیە، لە سەروو هەموویانەوە درێسی یۆڤانتۆس لە سەرانسەری جیهاندا ڕێژەیەکی زۆری لێدەفرۆشرێت بەناوی ڕۆناڵدۆ کە ژمارە ٧ دەبێت، ئەوە جگە لەوەی کە سودی بۆ ڕێکلامەکان هەیە کە ڕۆناڵدۆ دەیکات و پشکی یۆڤانتۆسی تێدا دەبێت.


سودی بۆ خولی ئیتاڵیا:

هاتنی ڕۆناڵدۆ بۆ خولی ئیتاڵیا، سودێکی گەورە بەو خولە دەگەیەنێت و تەرکیزی هاندەران لە جیهاندا زیاتر دەچێتە سەری، بە جۆرێک کە کاتێک یۆڤانتۆس یاری هەبێت، زیاتر لە جاران هاندەران ڕوو لە یاریگا دەکەن، ئەوە جگە لەوەی کە لە جیهاندا بینەری یارییەکانی یۆڤانتۆس زۆرتر دەبن و کاریگەری بۆسەر ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیا لە چاو پێنج خولەکەی تری ئەوروپا دەبێت.

هاتنی ڕۆناڵدۆ وا دەکات یارییەکانی خولی ئیتاڵیا بینەرێکی زیاتری ببێت، هەروەها لە چاو جاراندا گەرموگوڕییەکی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت.

هەروەها وا دەکات یانەکانی دیکە جموجۆڵی زیاتر لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا بکەن و خۆیان زیاتر بەهێز بکەن دژی یۆڤانتۆس، چونکە ئەو یانە ئیتاڵییە یاریزانێکی کڕیوە کە باشترینی جیهانە.

هەروەها چەندین کۆمپانیایی گواستنەوەی پەخشەکان، هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی مافی گواستنەوەی یارییەکانی خولی ئیتاڵیا دەدەن و جموجۆڵی بازرگانی زۆر زیاد دەکات.


 


PM:05:59:18/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 4306 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌