‌ڕامۆس گاڵتە بە گریزمان دەکات

وێستگە سپۆرت-

سێرجیۆ ڕامۆسی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید، وەلامی ئەنتوان گریزمان دەداتەوەو پێی وایە کە ناگاتە ئاستی کریستینۆو مێسی.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر بە ڕۆما کە لە چامپیۆنس لیگدا یاری دەکەن، سێرجیۆ رامۆسی كاپتنی ریال مه‌درید ڕایگەیاند: گریزمانکەسێکی نه‌زانه‌ ئه‌گه‌ر خۆی بێنێته‌ ڕیزی كریستیانۆ و مێسی.

ڕامۆس ڕووی قسەکانی دەکاتە گریزمان و دەڵێت: پێشتر چەندین یاریزانی گەورەو ناودارهەبوون کە نەیانتوانیوە نازناوی باشترین یاریزان ببەنەوە، له‌وانه‌ (بوفۆن، تۆتتی، مالدینی، چاڤی هێرناندێز، ئینیێستا، رائول و كاسیاس).

ئەم وتانەی ڕامۆس لە کاتێکدایە، کە چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا گریزمان وتی" پێموایە ئێستا لە ئاستی کریستیانۆو میسیدام، بە داخم بۆ ئەوەی کە ناوی هیچ یاریزانێکی فەڕەنسی لە لسیتی پاڵێوراوان بۆ باشترین یاریزانی جیهاندا نیە.

لە ئێستادا ٣ کەس پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا، ئەوانیش لۆکا مۆدریج، محەمەد سەڵاح، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.


PM:04:48:18/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 2011 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌