‌ئەتلەتیکۆ مەدرید کاپتنی خۆی دیاریکرد

وێستگە سپۆرت-


یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕایگەیاند، لە وەرزی نوێدا دیگۆ گۆدینی یاریزانیان، کاپتنی یەکەمیان دەبێت.

لەسەر پێگە فەرمییەکانی خۆیان، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بڵآویکردەوە، چوار یاریزان لە وەرزی نوێدا کاپتن دەبن.

بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی یانە مەدریدییەکە، دیگۆ گۆدین کاپتنی یەکەم دەبێت، کۆکی کاپتنی دووەم دەبێت ، گریزمان کاپتنی سێیەم و خوانفران کاپتنی چوارەم دەبێت.

پێشتر گابی فێرناندێز کاپتنی یەکەمی ئەتلەتیکۆ بوو، بەڵام لە بەم دواییە لەو یانەیە ڕۆیشت و چووە خولی قەتەڕییەوە.


PM:07:28:14/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 1957 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌