‌" مۆدریج بڕیاری خۆیدا"

وێستگە سپۆرت-


ڕاپۆرتە هەواڵییەکان بڵاویانکردەوە، لۆکا مۆدریجی کرواتی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ئیدارەی یانەکەی لەوە ئاگادارکردۆتەوە کە لە ڕیاڵ مەدرید دەڕوات و بەردەوام نابێت.

ڕۆژنامەی The Sunی بەریتانیا بڵاویکردەوە، مۆدریج دەیەوێت لە ڕیاڵ مەدرید بڕوات لە بازاڕی گواستنەوە تاکوو ٣١ی ئەم مانگە درێژەی هەیە.

بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشەممە، مۆدریج لەگەڵ پێرێزی سەرۆکی یانەکەی دانیشتنێک بکات، بۆ ئەوەی کە باس لە چارەنوسی بکەن، بەڵام ئەو کۆبوونەوەیە دواکەوتووە.

یانەی ریاڵ مەدرید نایەوێت مۆدریج بڕوات، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە باشتر بکەن و بمێنێتەوە.

ناوی مۆدریج لە ئێستادا پەیوەستە بەوەی کە بچێتە ئینتەرمیلانەوە.


AM:12:03:10/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 9868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌