‌دڵخۆشە کە لە ڕیاڵ مەدرید ڕۆیشتووە

وێستگە سپۆرت-


ماتیۆ کۆڤاسیجی کرواتی یاریزانی نوێی یانەی چێڵسی، دڵی خۆشە بەوەی کە یانەی ڕیاڵ مەدریدی بەجێهێشتووەو بۆ وەرزێک هاتۆتە یانە لەندەنییەکەوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکان، کۆڤاسیج وتی، ئێستا دڵۆشم کە لە چێڵسیم، زۆر بە گەرم و گوڕییەوە هەموو هەوڵی خۆم دەدەم بۆ ئەوەی کە لە پێناو یانەکەمدا نازناوەکان بەدەستبێنم.

ئەو یاریزانە کرواتییە وتیشی، بە دڵنیاییەوە سەرەتا ئاسان نیە لەگەڵ یانەیەکی نوێدا، بەڵام بە دڵنیاییەوە هاوڕێکانم و ڕاهێنەرەکەم دەبنە یارمەتیدەرم بۆ سەرکەوتنمان.

کۆڤاسیج یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدە لە بنەڕەتدا، بەڵام بە خواستن بۆ ماوەی یەک وەرز یاری بۆ یانەی چێڵسی دەکات.


PM:04:33:09/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 1472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌