‌خەونی منداڵیی بوو هاتە دی

وێستگە سپۆرت-


تیبۆت کۆرتوایی گۆڵپارێزی نوێی یانەی ریاڵ مەدرید ڕایگەیاند، ئەوەی ئێستا ڕوودەدات، خەونێکبوو کە لە منداڵییەوە دەیویست بۆ داهاتووی ڕووبدات.

لە دوای ناساندنی وەکوو یاریزانی نوێی ریاڵ مەدرید، کۆرتوا ڕایگەیاند، دڵخۆشە بەوەی کە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کردووە، کاتێک منداڵ بووە، خەونی ئەوەبووە ڕۆژێک بێت چانسی یاریکردنی لە ڕیاڵ مەدرید هەبێت.

کۆرتوا وتی" ئێستا کە خەونەکەم هاتۆتە دی، هەموو هەوڵێکی خۆم دەدەم بۆ سەرکەوتنی ڕیاڵ مەدرید".

کۆرتوا دەشڵێت" ئەوەی ڕوویدا کارێکی ئاسان نەبوو، چونکە ڕیاڵ مەدرید باشترین یانەی جیهانە".

کۆرتوا دوێنێ بە فەرمی هاتنی بۆ ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕۆژنامەکان ئاشکراکرا کە نرخەکەی ٣٥ ملیۆن پاوەندەو بۆ ماوەی ٦ وەرزە.


PM:03:57:09/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌