‌یەکەم لێدوانی ڕۆناڵدۆ دوای هاتنی بۆ یۆڤانتۆس

وێستگە سپۆرت-


کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئێوارەی ئەمڕۆ بە ڕاگەیاندنەکان ناسێنرا.

لە کۆنگرەکەی ڕۆناڵدۆدا، زیاتر لە ٣٠٠ ڕۆژنامەنوس ئامادە بوون کە لە جیهانەوە بە تایبەت سەردانی بارەگای یانەی یۆڤانتۆسیان کردبوو.

پرسیار لە کریستیانۆ کرا بۆچی ڕیاڵ مەدریدت هەڵبژاردووە لە بەرامبەردا ڕۆناڵدۆ وتی" یۆڤانتۆس یەکێکە لە باشترین یانەکان لە جیهاندا، ماوەیەکی زۆرە ئەم بریارەم داوە، ئەمە بریارێکی ئاسان بوو لەچاو یانە ئیتاڵییەکەدا، چونکە هەنگاوێکی گرنگە لە ژیانمدا.

کریس دەڵێت " لەو کاتەوەی کە منداڵبووم، هەمیشە بیرم لە ڕکابەرییەکان دەکردەوە، ئێستاس لە یۆڤانتۆسم لەگەڵ ڕاهێنەرێکی گەورە ، سەرۆکێک کە تینوی بردنەوەیە.

کاپتنەکەی پرتوگال، سوپاسی یۆڤانتۆس دەکەم بۆ ئەو هەلە جوانەی بۆیان ڕەخساندم، زۆر دڵخۆشم کە لێرەم.

هەروەها کریس سوپاسی یانەی ریاڵ مەدریدو هاندەرانی ئەو یانەیەیی کرد کە لە ماوەی ٩ ساڵی ڕابردوودا یاری بۆ کردووە.


PM:09:36:16/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 1966 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌