‌کاکا هۆکاری ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ لە ریاڵ مەدرید ڕووندەکاتەوە

وێستگە سپۆرت-


کاکای ئەستێرەی بەڕازیلی یاریزانی پێشووی یانەکانی ڕیاڵ مەدریدو ئەی سی میلان، باس لە ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ بۆ یانەی یۆڤانتۆس دەکات.

کاکا لە میانی لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکان دەڵێت: ڕۆناڵدۆ کاتێکی نمونەیی هەڵبژاردووە بۆ ڕۆیشتن لە ڕیاڵ مەدرید.

کاکا دەڵێت: پێم وایە کە ڕۆناڵدۆ خاوەنی شارەزاییەکانی گەورەیە لە ژیانی یاریکردنیدا، ئێستا ئەو تەمەنی ٣٣ ساڵە باش دەزانم کە دەیەوێت پلانەکانی بگۆڕێت بۆ باشتر.

ئەو یاریزانەی پێشووی ڕیاڵ مەدرید دەڵێت" بڕیاری ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ لە ڕیاڵ مەدرید بریارێکی زیرەکانەبوو، چونکە کاتێکی گونجاوی بۆ ڕۆیشتن هەڵبژارد ، ڕۆناڵدۆ بیری لەوە کردۆتەوە کە هەمووشتێکی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەدەستهێناوە، کاتی ئەوەیە کە شوینەکەی بگۆرێت و هەر ئەوەش پاڵنەری بووە.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە رۆژی سێشەممەی ڕابردوودا بە گرێبەستێکی چوار وەرزە لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە کردو نرخی گرێبەستەکەش ١٠٥ ملیۆن یۆرۆ بوو.


PM:07:16:16/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 11318 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌