‌بە هاتنی رۆناڵدۆ، یۆڤانتۆس چۆن یاری دەکات؟

وێستگە سپۆرت-

دوای ئەوەی کە یانەی یۆڤانتۆس بەشێوەیەکی فەرمی کریستیانۆ ڕۆناڵۆی بۆ ڕیزەکانی گواستنەوە، زۆرینەی ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا باس لە چۆنییەتی یاریکردنی یۆڤانتۆس دەکەن لە وەرزی نوێدا.

یانەی یۆڤانتۆس چەند وەرزێکە کۆنتڕۆڵی نازناوی خولی ئیتاڵیایی کردووە، بەڵام لە دوای کڕینی رۆناڵدۆ، ئامانجی ئەو یانەیە بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنس لیگ دەبێت.

هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا پێیان وایە بە هاتنی ڕۆناڵدۆ، یۆڤانتۆس دەتوانێت بەم پێکهاتەیەی خوارەوە یاری بکات، بۆ ئەوەی کە باشترین ئەنجام لە پاڵەوانێتییە ناوخۆیی و ئەوروپییەکاندا بەدەستبێنێت.



PM:04:54:15/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 4056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌