ئەرجەنتین چارەنوسی ڕاهێنەرەکەی ڕووندەکاتەوە
وێستگە سپۆرت-
یەکێتی تۆپی پێی
ئەرجەنتین، چارەنوسی خۆرخی سامپاولی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی یەکلادەکاتەوە،
ئەوەش دوای ئەوەی هەندێک کێشە لە نێوان ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتیندا
ڕوویدا.
یەکێتییەکە بڵاویکردەوە،
سەیری ئەنجامی یاری داهاتووی دەکەن کە بەرامبەر بە نایجیریا لە ڕۆژی سێشەممەدا
یاری دەکەن، کە یارییەکی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆیان.
هەندێک لە
ڕۆژنامەکانی ئەرجەنتین بڵاویانکردەوە، سامپاولی لە پۆستەکەی دوردەخرێتەوەو
کۆبوونەوەیەکی یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتینیش دەکرێت، تاکوو قسەی کۆتا لەسەر
سامپاولی بکەن.
هەڵبژاردەی
ئەرجەنتین لە مۆندیالدا لە دۆخێکی باشدا نیە، بە جۆرێک یاری یەکەم بەرامبەر بە
ئایسلەند بە گۆڵێک یەکسانبوون ، لە ایری دووەمیشدا ٣-٠ بە کرواتیا دۆڕا.
AM:11:42:24/06/2018
ئهم بابهته 3515
جار خوێنراوهتهوه