‌ڤیدیۆ؛ مەکسیک پێیەکی خستە قۆناغی ١٦

وێستگە سپۆرت-


لە درێژەی یارییەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیادا، هەڵبژاردەی مەکسیک سەرکەوتنی بەدەستهێناو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە هەڵبژاردەی کۆریایی باشوری بردەوە.

لەم یارییەداو لە تایمی یەکەمدا، کارلۆس ڤێلا بە ڕێگەی لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی بۆ مەکسیک کردو ئەو تایمە بەو ئەنجامدا کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمداو لە خولەکی ٦٦دا، خافێر هێرناندێز گۆڵی دووەمی بۆ مەکسیک کرد، هەرچەندە لە خولەکی ٩٣ دا کۆریایی باشور گۆڵێکی لە ڕێگەی سۆن هیونگ مینەوە کرد، بەڵام لە کۆتاییدا مەکسیک بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک براوەی یارییەکە بوو.

مەکسیک ئێستا بە کۆکردنەوەی ٦ خاڵ پلەی یەکەمی گرتووەو هەنگاوێکی ماوە بۆ گەیشتن بە قۆناغی ١٦، کۆریایی باشور لە دوو یاری هیچی نەبردۆتەوەو خاڵی نیە.




PM:08:10:23/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 1528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌