‌سەیر و سەمەرەکانی مۆندیال (دادوەر بیری چوو سەیری کاتژمێرەکەی بکات)

وێستگە سپۆرت-

(به‌شی ٩)

لە مۆندیالی ١٩٩٠ی ئیتاڵیا، لەقۆناغی پێش کۆتایی هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئیتاڵیا بەریەک کەوتن، لە دوو گێمی یارییەکەدا هەردوولا بە گۆڵێک یەکسان بوون، بۆیە پەنا برایە بەر دوو گێمی زیادکراو، بەڵام لە گێمی زیادکراوی یەکەمدا دادوەر کاتی بیرچووەوە.

هەر گێمێکی زیادکراو بۆ هەر یارییەکی تۆپی پێ ١٥ خولەکە، بەڵام لە یارییەکەی نێوان ئیتاڵیا و ئەرجەنتین، دادوەری فەرەنسی مایکڵ ڤاوترۆت کە یەکێک بوو لە دادوەرە هەرە باشەکان لەو سەردەمەدا، ٨ خولەکی خستە سەر گێکی یەکەمی زیادکراو و بوو بە ٢٣ خولەک.

دوای ئەوەی لە دادوەریان پرسی بۆ لە بری ١٥ خولەک گێمی یەکەمی زیادکراو ٢٣ خولەک بوو، لە وەڵامدا وتی "بیرم چوو سەیری کاتژمێرەکەی دەستم بکەم!”

یارییەکە بە یەکسان بوون بەگۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتای هات و دواتر لە لێدانی یەکلاکەرەوە دا، ئەرجەنتین یارییەکەی بردەوەو گەیشتە یاری کۆتایی و لە یاری کۆتایشدا بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بە ئەڵمانیا دۆڕا.

وێنە: یاری نێوان ئەرجەنتین و ئیتاڵیا

ئاوات عەلی


PM:05:18:23/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 2268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌