ڤیدیۆ؛ به‌لجیكا له تونسی برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی ١٦، تونسیش ماڵئاواییكرد
وێستگە سپۆرت-
له یارییه‌كانی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیادا، هه‌ڵبژارده‌ی
به‌لجیكا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌و گرنگی به‌ده‌ستهێناو به ٥ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له
هه‌ڵبژارده‌ی تونسی برده‌وه.
له یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی
مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیادا، به‌لجیكاو تونس ڕووبه‌ڕوی یه‌كبوونه‌وه.
له تایمی یه‌كه‌مداو له خوله‌كی ٦ دا هازارد به ڕێگه‌ی
لێدانی سزا گۆڵی یه‌كه‌می بۆ به‌لجیكا كرد، دواتر له خوله‌كی ١٦ دا لۆكاكۆ گۆڵی
دووه‌می بۆ به‌لجیكا كرد، له خوله‌كی ١٨ دا دیلان برۆن گۆڵێكی بۆ تونس كرد.
له تایمی دووه‌مداو له خوله‌كی ٤٨ دا لۆكاكۆ گۆڵی سێیه‌می
بۆ به‌لجیكا كرد، له خوله‌كی ٥١یشدا هازارد توانی گۆڵی دووه‌م و چواره‌می خۆی بۆ
به‌لجیكا بكات.
دواتر له خوله‌كی ٩٠ دا مێشی باچوای گۆڵی پێنجه‌می بۆ
به‌لجیكا كرد، هه‌رچه‌نده تونس توانی گۆڵی دووه‌م بكات، به‌ڵام به‌لجیكا له كۆتاییدا ٥-٢ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش به‌لجیكا گه‌یشته قۆناغی ١٦ و تونسیش
ماڵئاواییكرد، چونكه دووه‌م یاری بوو دۆڕاندنی و یه‌كه‌م یاری ١-٢ به ئینگلته‌را دۆڕاندووه.
//]]>
PM:04:57:23/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 1470
جار خوێنراوه‌ته‌وه