مۆندیالی ڕوسیا؛ سێ یاری یه‌كلاكره‌وه ئه‌نجامده‌درێت و به‌ڕازیلیش یاری هه‌یه
وێستگە سپۆرت-
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیادا، ئه‌مڕۆ
سێ یاری به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڕازیلیش یاری هه‌یه.
له یه‌كه‌م یاری ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٢\٦\٢٠١٨‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی
به‌ڕازیل یاری هه‌یه‌و ڕووبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكا ده‌بێته‌وه‌و یارییه‌كه‌ش كاتژمێر ٣:٠٠ی دوانیوه‌ڕۆ ده‌بێت.
به‌ڕازیل له یه‌كه‌م یاری خۆیدا به‌رامبه‌ر به سویسرا
به گۆڵێك یه‌كسانبوو، بۆیه بردنه‌وه‌ی ده‌وێت تاكوو بگاته قۆناغی داهاتوو،
سڕبیاش یه‌كه‌م یاری به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له كۆستاریكا بردۆته‌وه بۆیه به
بردنه‌وه سه‌رده‌كه‌وێت بۆ قۆناغی ١٦.
دواتر له كاتژمێر ٦:٠٠ دا هه‌ڵبژارده‌ی نێجیریا ڕووبه‌ڕوی
هه‌ڵبژارده‌ی ئایسله‌ند ده‌بێته‌وه.
ئایسله‌ند یه‌كه‌م یاری به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌رجه‌نتین یه‌كسانبووه، نێجیریاش -٠٢ به كرواتیا دۆڕاوه.
له یارییه‌كی دیكه‌دا، سڕبیا و سویسرا كاتژمێر ٩:٠٠ به‌یه‌كده‌گه‌ن.
AM:02:14:22/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 2058
جار خوێنراوه‌ته‌وه