ڤیدیۆ؛ فه‌ڕه‌نسا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته قۆناغی داهاتوو
وێستگە سپۆرت-
له یارییه‌كانی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیادا، هه‌ڵبژارده‌ی
فه‌ڕه‌نسا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو به گۆڵه‌كی بێبه‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی
پیرۆی برده‌وه، به‌وه‌ش گه‌یشته قۆناغی داهاتوو.
له درێژه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان،
هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا و پیرۆ به‌رامبه‌ریه‌ك یارییان كرد.
له تایمی یه‌كه‌مداو له خوله‌كی ٣٤ دا، كیلیان مباپێ
گۆڵی یه‌كه‌می بۆ فه‌ڕه‌نسا كرد، ئه‌و تایمه هه‌ر به‌و ئه‌نجامه تهواكرا.
له تایمی دووه‌مدا هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌كیان گۆڵیان بۆ نه‌كرا،
یارییه‌كه‌ش به گۆڵه‌كی بێ به‌رامبه‌ر به سودی فه‌ڕه‌نسا كۆتاییهات و گه‌یشته
قۆناغی داهاتوو ، پیرۆش ماڵئاواییكرد.
PM:07:58:21/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 1454
جار خوێنراوهتهوه