‌ڤیدیۆ؛ ڕیاڵ مەدرید لە خاکی ئەڵمانیاوە لە بایرن میونخی بردەوەو یاری داهاتوو ناسنامەی سەرکەوتوو بە دیاردەخات

وێستگە سپۆرت-

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا، یانەی ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێناو لەناو خاکی ئەڵمانیادا ٢-١ لە ڕیاڵ بایرن میونخی بردەوە.

لە یاری ڕۆیشتنی قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا، یانەی بایرن میونخ لە یاریگای ئەلیانز ئارینا میوانداری یانەی ڕیاڵ مەدریدی کرد.

لە تایمی یەکەمداو لە خولەکی ٢٨ دا، جۆشوا کیمیچ گۆڵی یەکەمی بۆ بایرن میونخ کرد، بەڵام لە خولەکی ٤٤ دا مارسیلۆ دا سیلڤا گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ ریاڵ مەدرید کردو ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمداو لە خولەکی ٥٧ دا، مارکۆ ئاسینسیۆ گۆڵی دووەمو پێشکەوتنی بۆ ڕیاڵ مەدرید کرد، یارییەکەش ٢-١ بە سودی ڕیاڵ مەدرید تەوابوو.

هەردوو یانە لە ڕۆژی ١ی مانگی داهاتوودا یاری گەڕانەوە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە ئیسپانیا دەکەن و ناسنامەی یانەی سەرکەوتوو بۆ یاری کۆتایی بە دیاردەکەوێت.







PM:11:38:25/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 2275 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری