‌وازهێنانەکەی ڤینگەر بەدەست خۆی نەبووە!

وێستگە سپۆرت-

ئارسن ڤینگەری ڕاهێنەری یانەی ئارسناڵ باس لە بڕیاری ڕۆیشتنەکەی دەکات و دەڵێت بەدەست خۆم نەبووە.

ڕۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی بریتانیا لە هەواڵێکیدا ئەوەی ئاشکراکردووە، کە ڕۆیشتنی لە ئارسناڵ بە دەست خۆی نەبووەو تەنانەت کاتی وازهێنانیشی هەر بە دەستی خۆی نەبووە.

ڕۆژنامەکە ئەوەی زانیوە کە ئیدارەی یانەی ئارسناڵ لە ژێر کاریگەری هاندەراندا بووەو لە کۆتاییدا بە کاریگەری ئەوان، بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا دەستبەرداری ڤینگەر بێت.


هەرچەندە ڤینگەر تاکوو ساڵی ٢٠١٩ لەگەڵ ئارسناڵ گرێبەستی هەیە، بەڵام ڕۆژی هەینی ڕابردوو ڕۆیشتنی لە دوای کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە ڕاگەیاند.

پرسیار لە ڤینگەر کرا هۆکاری ڕۆیشتنەکەو چیە: ڤینگەر وتی" کاتەکەی بەدەست من نەبووە"!.



PM:06:30:25/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 1733 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌