‌ڕۆژنامەیەک: محەمەد سەڵاح مەترسییە بۆ ویستی ڕۆناڵدۆ

وێستگە سپۆرت-

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ‌هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، دەیەوێت یانەکەی گرێبەستەکەی بۆ نوێبکاتەوە، تاکوو موچەی ساڵانەکەی بۆ بەرزبکرێتەوە، بەڵام ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی پێی وایە سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید چاوی لەسەر شوینگرەوەیەکە بۆ محەمەد سەڵاح.

ڕۆژنامەی "دەیلی مەیڵی"ی بەریتانیا بڵاویکردەوە، ڕۆناڵدۆ دەیەوێت موچەکەی هاوتای مێسی و نەیمار دا سیلڤا بکات، ئەوەش بە ئەنجامدانی گرێبەستێکی نوێ دەکرێت لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید.

سەڵاح لە ئێستادا بەهۆی زۆری گۆڵەکانییەوە بۆتە یاریزانێکی ناسراو لە جیهاندا، ئەوەش وایکردووە کە چەندین یانە هەوڵ بۆ کڕینی بدەن لە داهاتوودا.

لە کاتێکدا ڕۆناڵدۆ دەیەوێت ڕیاڵ مەدرید گرێبەستەکەی بۆ نوێ بکاتەوە، بەڵام پێرێزی سەرۆکی یانەکە دەیەوێت ئەگەر بەدیلێکی گونجاوی بۆ شوێنەکەی رۆناڵدۆ دەستکەوت بیکڕێتەوەو ئەو موچە زۆرە نەداتە ڕۆناڵدۆ.

محەمەد سەڵاحی بەڕەگەز میسڕی، ٤٣ گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا تۆمار کردووەو بە جیاوازی گۆڵێک سەرکەوتووە بەسەر ڕۆناڵدۆدا.


PM:05:43:25/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 1939 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌