‌ڤیدیۆ؛ چێڵسی گەیشتە کۆتایی و ڕووبەڕوی ڕکابەرە گەورەکەی دەبێتەوە

وێستگە سپۆرت-


لە جامی یەکێتی ئینگلتەرادا، یانەی چێڵسی سەرکەوتنی بەدەستهێناو دوای ئەوەی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی ساوسهامپتۆنی بردەوە، گەیشتە یاری کۆتایی.

لەم یارییەداو لە تایمی یەکەمدا هیچ یانەیەکیان گۆڵیان بۆ نەکرا.

لە تایمی دووەمداو لە خولەکی ٤٦ دا، ئۆلیڤەر جیرۆ گۆڵی یەکەمی بۆ چێڵسی کرد، دواتر لە خولەکی ٨٢ دا ئەلڤارۆ مۆراتا گۆڵی دووەمی بۆ چێڵسی کرد.

یارییەکەش لە کۆتاییدا ٢-٠ بە سودی چێڵسی تەواوکراو یانەکەی کۆنتی گەیشتە کۆتایی و بەرامبەر بە مانچستەر یونایتد یاری دەکات.





PM:07:08:22/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 1424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌