‌ئایا رۆناڵدۆ سەیری یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیایی کردووە

وێستگە سپۆرت-


هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا گرنگیان بەوەداوە کە ڕۆناڵدۆ لە ئێستادا کە لە قۆناغی پشوودایە، ئایا سەیری یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیایی کردووە کە لە نێوان بەرشەلۆنەو سیڤیلییە بەڕێوەچوو.

یانەی بەرشەلۆنە ڕۆژی شەممە نازناوی جامی شای ئیسپانیایی بەرزکردەوە، کاتێک سەرکەوتنێکی گەوتەی بەرامبەر بە سیڤیلییە بەدەستهێناو ٥ گۆلی لێکرد.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، رۆناڵدۆ سودی لەو ماوە پشووە وەررگرتووە کە زیدان پێیداوە، چونکە یاری قورسیان لە چامپیۆنس لیگدا لە پێشەو ڕووبەڕوی یانەی بایرن میونخ دەبنەوە لە نیوەی کۆتاییدا.

ڕۆژنامەکە ئەوەی زانیوە کە ڕۆناڵذۆ لە شاری لیشبونەی پرتوگال سەیری یارییەکەی بەرشەلۆنەو سیڤیلیای کردووە.

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکە، ڕۆناڵدۆ لەگەڵ جۆرجینای کچە هاوڕیی سەیری یارییەکەی کردووە.


 


PM:06:42:22/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 2894 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌