نهێنییەکی وازهێنانی ڤینگەر لە ئارسناڵ ئاشکرادەبێت
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژنامەیەکی بەریتانیا هۆکارێک ئاشکرادەکات کە وایکردووە ئارسن ڤینگەر واز لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی بێنێت.
ڤینگه‌ر دوای تێپه‌ڕبوونی 22 ساڵ له راهێنه‌رایه‌تی ئارسیناڵ دوێنێ به فه‌رمی له په‌یجی یانه‌كه‌ی وازهێنانی له ئارسێناڵ راگه‌یاندو لە دوای ئەم وەرزە کە چەند یارییەکی کەمی ماوە دەستهەڵدەگرێت.
ڕۆژنامەی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا لەهەواڵیکیدا ئاشکرایکرد كه ئارسن ڤینگەر به‌خواستی خۆی وازی نه‌هێناوه، به‌ڵكوو 11 ملیۆن پاوه‌ندی له پێناو ده‌ستهه‌ڵگرتن له پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرتووه.
رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا هه‌مان ئه‌و زانیارییانه‌ی پشت‌راست كردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه كه ئارسن ڤینگه‌ری ته‌مه‌ن 68 ساڵ دوای ئەوەی لەگەڵ خاوەنی یانەکە کۆبوونەتەوە، لەسەر وازهێنان ڕیککەوتون.
ئارسن ڤینگه‌ر له ٢٢ مانگی ١٠ی ١٩٤٦ له شاری سترابێرگی فەره‌نسا له دایك بووه، لە ساڵی ١٩٩٦ دا پۆستی ڕاهینەرایەتی ئارسناڵی وەرگرتووە.
PM:06:20:22/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 1365
جار خوێنراوه‌ته‌وه