‌ڤیدیۆ؛ بەرشەلۆنە یەکەم نازناوی ئەم وەرزەی بەدەستهێناو ژمارەیەکی نوێی تۆمارکرد

وێستگە سپۆرت-

لە جامی شای ئیسپانیادا، یانەی بەرشەلۆنە ٥ گۆڵی لە سیڤیلییە کردو یەکەم نازناوی ئەم وەرزەی بەدەستهێنا.

لە یاریگای میترۆپۆلیتانۆ لە شاری مەدرید، یانەی بەرشەلۆنەو سیڤیلییە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیایان ئەنجامدا.

لە تایمی یەکەمداو لە خولەکی ١٤ دا لویس سوارێز گۆڵی یەکەمی بۆ بەرشەلۆنە کرد، دواتر لە خولەکی ٣١ دالیۆنێل مێسی گۆڵی دووەمی بۆ بەرشەلۆنە کرد.

لە خولەکی ٤٠ دا سوارێز گۆڵی دووەمی خۆیی و سێیەمی بۆ بەرشەلۆنە کردو یارییەکە لە تایمی یەکەمدا ٣-٠ بەسودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمداو لە خولەکی ٥٢ دا ئینێستا گۆڵی چوارەمی کرد، لە خولەکی ٦٩ شدا فیلیپ کۆتینیۆ بە ڕێگەی لێدانی سزا گۆڵی پێنجەمی بۆ بەرشەلۆنە کرد.

لە کۆتاییدا بەرشەلۆنە بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام یارییەکەیبردەوەو بووە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا.

بەرشەلۆنە بۆ چوارەم ساڵی لە دوایەکە کە دەبێتە پاڵەوان، هاوکات نازناوی ژمارە ٣٠ بوو کە بەدەستیهێناو هیچ یانەیەکی ئیسپانیا بەم ژمارەیە نەگەیشتووە، چونکە بیلباو دووەمە بە ٢٣ نازناو.








AM:12:17:22/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 2490 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌