‌ڤیدیۆ؛ مانچستەر یونایتد تاقیکردنەوە قورسەکەی بڕی و گەیشتە کۆتایی

وێستگە سپۆرت-

لە جامی یەکێتی ئینگلتەرادا، یانەی مانچستەر یونایتد سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێناو دوی بردنەوەی لە تۆتنهام بە ئەنجامی ٢-١، گەیشتە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

لە قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد و تۆتنهام لە یاریگای وێمبڵی بەیەکگەیشتن.

لە تایمی یەکەمداو لە خوللەکی ١١ دا دێلی ئالی گۆڵی یەکەمی بۆ تۆتنهام کرد، دواتر لە خولەکی ٢٤ دا سانشێز ئەنجامەکەی بۆ مانچستەر یونایتد یەکسانکردەوە.

لە تایمی دووەمداو لە خولەکی ٦٢ دا ئەندێر هێرێرا گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی بۆ مانچستەر یونایتد کردو یارییەکەش لە کۆتاییدا ٢-١ بە بردنەوەی مانچستەر یونایتد کۆتاییهات و گەیشتنە یاری کۆتایی.

لە دوای ئەوەی کە چێڵسی و ساوسهامپتۆن یاری نیوەی کۆتایی دەکەن، یەکێکیان دەگەنە کۆتایی و بەر مان یونایتد دەکەون.



 


PM:09:05:21/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 1640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری