‌ڕاهێنەری سوێد وەڵامی ئیبراهیمۆڤیج دەداتەوە لەسەر یاریکردن لە مۆندیال

وێستگە سپۆرت-


جان ئەندرسۆن، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سوێد باس لە گەڕانەوەی زلاتان ئیبراهیمۆڤیج دەکات بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان تا لە مۆندیالی ٢٠١٨دا بەشداری بکات.

ئیبراهیمۆڤیج لە دوای یۆرۆی ٢٠١٦ی فەڕەنسا وازی لە یاریکردنی هەڵبژاردەکەی هێنا، بەڵام لە لێدوانە نوێیەکانیدا باس لە گەڕانەوە دەکات تا لە مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیادا یاری بکات.

ئەندرسۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سوێد وەڵامی زلاتان دەداتەوە بەوەی کە ئەو یاریزانە لە پلانەکانیدا نیە.

ئەندرۆسن لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی TV4ی سوێد وتی، زلاتان و هەندێک یاریزان پێشتر وتیان کە یاری بۆ هەڵبژاردەی سوێد ناکەنەوە لە دوای یۆرۆی ٢٠١٦، ئێمەش ڕێز لە بڕیارەکەیان دەگرین.

ڕاهێنەری سوێد وتی، قسەم لەگەڵ زلاتان نەکردووە، ئێمە پەیوەستین بەو ڕێکەوتنەوە کە کردوومانە لە ڕابردوودا.

هەروەها پرسیار لە ڕاهێنەر کرا ئیبرا لە پلانەکاندا دەبێت بۆ یارییەکان: ئەندرسۆن لە وەڵامدا وتی، نەخێر، ئەوان خۆیان پێشتر وتیان نا یاری ناکەین، بۆیە لە دەرەوەی پلانەکانی مندا دەبن.


PM:07:58:20/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 5797 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری