‌ڤینگەر یاریزانەکانی خۆی توشی شۆک کردووە

وێستگە سپۆرت-


ئارسن ڤینگەری ڕاهینەری یانەی ئارسناڵ ئەمڕۆ لە بەردەم ڕاگەیاندنەکاندا بە فەرمی ڕۆیشتنی لە دوای ئەم وەرزە ڕاگەیاند، ئەم بڕیارەشی لە یاریزانەکان شاردبووەوە.

ڤینگەر لە دوا ساتەکاندا بە یاریزانەکانی تووە کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا دەڕوات، ئەوەش هەندێک لە یاریزانەکانی توشی شۆک کردووە.

ڕۆژنامەی The Sunی بەریتانیا بڵاویکردەوە، ڤینگەر ئەم بڕیارە لە یاریزانەکان شاردبووەوەو لە دوا ساتەکاندا پێی وتبوون، دواتر بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکراکردووە.

ڤینگەر ٢٢ ساڵ ڕاهێنەری ئارسناڵ بوو، لە دوای ساڵانێکی درێژ، ئەمڕۆ وازهێانی خۆی ڕاگەیاند کاتێک ئەم وەرزە تەواو دەبێت ڕاهێنەرایەتی ئارسناڵ بەجێدەهێڵێت و ئەو بڕیارەشی بەبڕیارێکی گونجاو زانیوە.


PM:05:40:20/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 2184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌