ڕۆدریگێز ڕاهێنانی تایبەتی بۆ ڕووبەڕوبونەوەی ڕیاڵ مەدرید کردووە
وێستگە سپۆرت-
جەیمس ڕۆدریگێزی
یاریزانی یانەی بایرن میونخ بەشێوەیەکی تایبەت ئامادەکاری و ڕاهێنان بۆ یارییەکەی
ڕیاڵ مەدرید دەکات، کە لە قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنس لیگدا ڕووبەڕوی
یەکدەبنەوە.
ڕۆدریگێز لە
بنەڕەتدا یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدە، بەڵام بە کاتی و بە گرێبەستی خواستن بۆ
ماوەی ٢ ساڵ یاری بۆ بایرن میونخ دەکات و ئەم ساڵ دوا ساڵییەتی.
ڕۆژنامەی بێڵدی
ئەڵمانیا بڵآویکردەوە، ڕۆدریگێز جگە لە ڕاهینانی ئاسایی یانەکەی، چەند ڕاهێنانێکی
زیادەی ئەنجامداوەو لە ژێر تیشکی خۆردا بووە تاکوو بەرزترین دۆخی جەستەیی هەبێت.
PM:01:58:20/04/2018
ئهم بابهته 2518
جار خوێنراوهتهوه