‌ئاهەنگی بەرشەلۆنەو چارەنوسی نەیمار دووبابەتی گرنگبوون

وێستگە سپۆرت-


زۆرینەی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا لە دەرچووی ئەمڕۆیاندا باسیان لە ئاهەنگی یانەی بەرشەلۆنەو چارەنوسی نەیمار دا سیلڤای هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان کردووە.

لە رۆژنامەکاندا باس لە بەرشەلۆنە کراوە کە دوای شکستی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەرامبەر بە ڕیاڵ سۆسیداد لە نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا بە فەرمی نزیکبۆتەوە،

ڕۆژنامەی مارکا لە مانشێتی گەورەیدا نوسیویەتی، پاریس سانجێرمان بە ڕاستی لە نەیمار دەترسێت کە بڕوات.

هەروەها باس لە بەرشەلۆنە دەکات کە ڕۆژی شەممە بەرامبەر بە سیڤیلییە یاری دەکات بۆ یەکلاکردنەوەی نازناوی لالیگا.

هەروەها ڕۆژنامەی ئاس چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕافایل ڤاران بڵاوکردۆتەوە کەباس لە یارییەکەی بایرن میونخ دەکات.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆش بڵاویکردۆتەوە، جامی شا یەکەم نازناو دەبێت بۆ بەرشەلۆنە کە ئاهەنگ دەگێڕن.

ڕۆژنامەی سپۆرتیش نوسیویەتی ئاهەنگەکە نزیکە.. ٣ خاڵ بەرشەلۆنە دەکاتە پاڵەوانی لالیگا.









 


PM:01:08:20/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 8373 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌