مێسی چاوی لە شکاندنی ژمارەیەکی پێوانەییە لە یارییەکەی ڕۆژی شەممەدا
وێستگە سپۆرت-
لیۆنێل مێسی
هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە، لە بەردەم هەلێکی مێژوویدایە لە یاری داهاتوویان
بەرامبەر بە سیڤیلییە.
ڕۆژی شەممە
بەرشەلۆنەو سیڤیلییە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی شەو
دەکەن، یارییەکەش لە یاریگا واندا میترۆپۆلیتانۆ دەبێت.مێسی لە ٤ یاری کۆتایی جامی
شادا گۆڵی کردووەو لەگەڵ تیلمۆ زارای ئەستێرەی پێشووی ئەتلەتیک بیلباو
یەکسانبۆتەوە، مێسی هیوای بەوەیە ئەو یاریزانەش تێپەڕێنێت و شەممە گۆڵ بکات.
مێسی لە یاری
کۆتایی جامی شای ساڵەکانی، ٢٠٠٩ و ٢٠١٢ و ٢٠١٥ و ٢٠١٧ دا گۆڵی کردووە، ئێستا بە ٤٧
گۆڵ، لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندی گۆڵکارانی جامی شادایە.
PM:12:59:20/04/2018
ئهم بابهته 3515
جار خوێنراوهتهوه