‌ڤیدیۆ؛ ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای سێ خاڵی بەدەستهێنا

وێستگە سپۆرت-


لە خولی یانەکانی ئیسپانیادا، یانەی ڕیاڵ مەدرید سێ خاڵی بەدەستهێناو ٢-١ لە یانەی مالاگای بردەوە.

لە یارییەکانی گەڕی ٣٢ی خولی ئیسپانیا، مالاگا لە یاریگای خۆی میوانداری ریاڵ مەدریدی کرد.

لە تایمی یەکەمداو لە خولەکی ٢٩ دا، ئیسکۆ گۆڵی یەکەمی بۆ ریاڵ مەدرید کرد، ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمداو لە خولەکی ٦٣دا، کاسیمیرۆ گۆڵی دووەمی بۆ ڕیاڵ مەدرید کرد، لە دوا ساتەکانی یارییەکەدا، یانەی مالاگا توانی ئەنجامەکە بۆ گۆڵێک کەمبکاتەوە، بەڵام ریاڵ مەدرید ٢-١ بووە براوەی یارییەکە.

ڕیاڵ مەدرید بەو بردنەوەیە ئێستا خاوەنی ٦٧ خاڵە.




 


PM:11:36:15/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 1632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌