‌مانچستەر سیتی بووە پاڵەوان

وێستگە سپۆرت-


دوای ئەوەی کە یانەی وێست برۆمیج لە یانەی مانچستەر یونایتدی بردەوە کە نزیکترین ڕکابەربوو بۆ مانچستەر سیتی، یانەکەی گواردیۆلا توانیان نازناوەکە ببەنەوە.

لەو یارییەدا یانەی وێست برۆمیج ١-٠ لە تیپەکەی مۆرینۆی بردەوە، بەوەش مانچستەر بە ٧١ خاڵ لە پلەی دووەمدا ماوەیەوە، بەهۆی ئەوەی جیاوازییەکەی بووە ١٦ خاڵ لەگەڵ مانچستەر سیتی و هەردوو یانەش ٥ یارییان ماوە، یانەی مانچستەر سیتی سودی لەو ئەنجامە وەرگرتوو، بووە پاڵەوان.

ئەوە بۆ جاری پێنجەمە لە مێژوودا ککە مانچستەر سیتی ببێتە پاڵەوانی خولی ئینگلتەرا.


 


PM:08:10:15/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 955 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌