‌ئەو کچەی هێشتا ڕۆناڵدۆ خۆشی دەوێت

وێستگە سپۆرت-

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاویکردەوە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید هێشتا ئێرینا شایکی کچە نمایشکاری کۆنە کەپڵی لە بیر نەکردووەو زۆر کات دڵی لایەتی.

ڕۆژنامەی The Sunی بەریتانیا بڵاویکردەوە، هاوڕێ نزیکەکانی ڕۆناڵدۆ ئەوە دەزانن کە کریستیانۆ هێشتا شایکی لە بیر نەکردووەو دڵی لایەتی.

ڕۆناڵدۆ لە ساڵی ٢٠١٠ دا شایکی ناسی، بۆ ماوەی زیاتر لە ٣ ساڵ کەپڵ بوون، بەڵام دواتر لەبەر چەند کێشەیەکی نێوانیان جیابوونەوە، کە هەندێک لە ڕۆژنامەکان دەڵێن دایکی ڕۆناڵدۆ یەکێکبووە لە هۆکارەکان.

ڕۆژنامەی زە سەن نوسیویەتی، ڕۆناڵدۆ پەشیمانە لەوەی کە پەیوەندی لەگەڵ شایک نەماوە.

ئێستا ڕۆناڵدۆ لەگەڵ کچێکی تردا پەیوەندی خۆشەویستی هەیە بەناوی جۆرجینا ڕۆدریگێزو منداڵیکیشی لێی هەیە.



PM:05:36:15/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 7957 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌